وەزیری کشتوکاڵ: عێراق و هەرێم قەیرانی ئاویان هەیە



ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ باسی لە ئاڵەنگارییەکانی عێراق و گۆڕانی کەش و هەوا و بەبیابانبوون لەعێرق و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان کرد.

لەدرێژەی قسەکانیدا وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە سێ بەنداوی ستراتیجیمان  هەیە لە هەرێمی کوردستاندا کە ئەوانیش بریتین لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان و دهۆک کە توانای گلدانەوەی ئاوی هەرسێ بەنداوەکە ١٠ ملیار مەتر سێجایە و ٣٠٪ی گلدراوەی ئاوی عێراق لە هەرێمی کوردستانە.

وتیشی بەنداوی دووکان توانای گلدانەوەی ٦.٨ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە و لە ئێستادا ملیارێک و ٤١٤ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە و بەنداوی دەبەندیخان توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، بەڵام لە ئێستادا ملیارێک و ٢٩٧ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە و بەنداوی دهۆکیش ٥٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدەداتەوە بەڵام لە ئێستادا ١٩ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕینی ئاڕاستەی ئاوی ڕووبارەکان لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە قەیرانی ئاو و گلدانەوەی ئاوی بۆ بەنداوەکان دروستکردووە. وتیشی، لەهەرێمی کوردستان ١٩ بەنداوی بچووک بوونیان هەیە کە بەنداوی مامناوەندن و توانی گلدانەوەی ئەم بەنداوانە ٣٥٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاوە.

وتیشی ئێمە لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر مێزی گفتوگۆ بۆ دروستکردنی بەنداوی ستراتیجی لەهەرێم هیچ کێشەیەکمان نییە و ڕێکدەکەوین ، بەڵام ئەوان دواتر نایەنە ژێر باری ڕێککەوتنەکان و جێبەجێیان ناکەن، ئەوەش لەکاتێکدایە عێراق سوودێکی زۆر لە ئاوی بەنداوەکانی هەرێم دەبینێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە عێراق و هەرێمی کوردستان قەیرانی ئاو هەیە و دیاردەی بەبیابانبوون بەشێوەیەکی بەرچاو تەشەنەی کردووە و ئەوەش وادەکات دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەرەو ناوچەکانی دیکە کۆچ بکەن و ئەوەش قەیرانی دیکە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

چین شەڕی بازاڕی ئۆتۆمبیل دەکات لە جیهان
پێت چین شەڕی بازاڕی ئۆتۆمبیل دەکات لە جیهان
جەمال کۆچەر: حکومەت بەهای دۆلار جێگیر دەکات
دوات جەمال کۆچەر: حکومەت بەهای دۆلار جێگیر دەکات
پەیوەنیدر