ئەندامێکی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند، حکومەتی عێراقی چەندین هەنگاوی بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار بە نرخی فەرمی ١٣٢٠ گرتووەتەبەر.
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە هەنگاوەکانی حکومەت بەرەو مامەڵەکردن بە دراوەکانی دیکەی جگە لە دۆلار لە مامەڵەکانی دەرەوە، بەشدار دەبێت لە سەقامگیرکردنی نرخی فەرمی کە ١٣٢٠ دینارە بەرامبەر بە دۆلار.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، “هەنگاوەکانی حکومەت بەرەو مامەڵەکردن بە دراوەکانی دیکەی جگە لە دۆلار بۆ دەرەوە ئاسانکاری بۆ بازرگانان دەکات، یارمەتی جێگیرکردنی بەهای دۆلار دەدات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەت تەنها ٪٢٠ی بودجەی ئەمساڵی خەرجکردووە، وا گریمانە دەکرێت لە دوای ٢٠ی کانوونی دووەمەوە بەشێکی باشی بودجە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ خەرجبکرێت تاوەکو هەژمارەکان دادەخرێن”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێ، خشتەی بودجە بۆ ساڵی داهاتووی ٢٠٢٤ دەنێردرێت”.