دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی دواخستنی ھەڵبژاردن لە کەرکوک کۆدەبێتەوە



بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدراڵی بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدراڵی عێراق بەمەبەستی یەکلایی کردنەوەی سکاڵایەک کە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە پارێزگای کەرکوک تۆمارکراوبوو کۆببێتەوە و بڕیاربدات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دادگای فیدراڵی بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی سکاڵایەک لەبارەی دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک و وردبینیکردن لە تۆماری دەنگدەرانی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەو سکاڵایەی داوای دواخستن و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی لەکەرکوک کردووە لە لایەن کاندیدێکی ھاوپەیمانی قیادەی سوننەکان لە کەرکوک تۆمارکراوە، سکاڵاکار داوا دەکات دادگای فیدراڵی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق پابەند بکات بە دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە دوای ١٥ ساڵ لە دواخستنی، بڕیارە دوای شەش ڕۆژی دیکە بەڕێوەبچێت.

عێراق داوای 100٪ی داهاتی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
پێت عێراق داوای 100٪ی داهاتی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
٢٥٠ ملیار بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشت
دوات ٢٥٠ ملیار بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشت
پەیوەنیدر