بڕی ٢٥٠ ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم و بڕیارە ٤٥٠ ملیار دیناری دیكهش رهوانه بكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، “بڕی ٢٥٠ ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم”.
ئاماژەی بەوەکرد، “کەمێک لەمەوبەر بڕی ٢٥٠ ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.
دوێنێ دووشهممه، ئاوات جهناب نووری، وهزیری دارایی و ئابووری له شاری بهغدا گرێبهستی وهرگرتنی ٢٠٠ ملیار دیناری وهك قهرز له ڕێگای بانكی ڕهشیدهوه واژۆ كرد.
ناردنی سێەم و کۆتا قەرزی ٧٠٠ ملیاری حکومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول-ی مووچەخۆرانی هەرێم لە کاتیکدایە کە بەغدا پێشتر دوو قەرزی دیکەی ٧٠٠ ملیاری بۆ مووچەی مانگی ( تەمموز و ئاب) بۆ هەرێم نارد .
هاوکات تا ئێستا چارەنووسی مووچەی هەر سێ مانگی ( تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم)ی مووچەخۆرانی هەرێم نادیارە.