کەشناسی عێراق زانیاری نوێ لەسەر لێزمەبارانەکە بڵاودەکاتەوە



کەشناسی عیراق پێشبینی دەکات لە سبەینێوە لێزمەباران هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بگرێتەوە.

دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە باران بارین ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای عێراق بگرێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لەبەرەبەیانی چوارشەممەوە لێزمە باران هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ئەنبار و نەجەف و چەند ناوچەیەکی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەبارێت.

دەستەی کەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو کە ڕۆژی چوارشەممە، پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

پێشتریش کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی کوردستان بە گشتی هەور دەبێت و بارانیش ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە.

پارتی هەوڵی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەدات
پێت پارتی هەوڵی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەدات
ماوه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمی جوتیاران درێژکرایەوە
دوات ماوه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمی جوتیاران درێژکرایەوە
پەیوەنیدر