ماوه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمی جوتیاران درێژکرایەوە



ماوه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕم و ناونووسینى جوتیاران تاوه‌كو ١٥ کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ دەکرێتەوە.

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێم ڕایگەیاند، ماوه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕم و ناونووسینى جوتیاران تاوه‌كو ١٥ کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ درێژبکرێتەوە، بۆ ئه‌وه‌ى جوتیاران بتوانن بە بازاڕکردن بۆ بەرهەمی گەنمەکانیان بکەن.

ئه‌م بڕیاره‌ى وه‌زاره‌ت له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجومەنی راوێژکارییه‌وه‌ درا، كه‌ ته‌واوى به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانى كشتوكاڵى پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌شدار بوون.

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی جوتیاران و ئامادەکردنی پلانی چاندنی وەرزی زستانە و هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران، بڕیاردرا بە دریژکردنەوەی ناو نووسین و پڕکردنەوەی فۆڕمی جوتیارانی هەرێم بۆ ماوەی مانگێکی دیكه‌ تاوەکەو ١٥/١/٢٠٢٤.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی کشتوکاڵ پێشتر داواى لە جوتیاران كردبوو کە لە ماوەی ٤٥ ڕۆژدا فۆرمی زانیاری جوتیاری ڕاستەقینە پڕبکەنەوە بۆ پلانی وەرزی چاندنی زستانە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوەی ١ تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ تاوەکو ١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٣ دیاریكرد، كه‌ دەبێت ناونوسینه‌كه‌یان ته‌واو ببێت.

 

کەشناسی عێراق زانیاری نوێ لەسەر لێزمەبارانەکە بڵاودەکاتەوە
پێت کەشناسی عێراق زانیاری نوێ لەسەر لێزمەبارانەکە بڵاودەکاتەوە
سبەینێ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی دهۆک دابەشدەکرێت
دوات سبەینێ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی دهۆک دابەشدەکرێت
پەیوەنیدر