ھەردو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو کاروباری کۆمەڵایەتی یاداشتێکی ھاوبەشیان واژۆکرد کە ٢٧٠ یەکەی نیشتەجێبون بەبێ بەرامبەر دەدەن بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە کوێستان محەممەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد و یاداشتێکی هاوبەشیان واژۆکرد کە تیایدا بڕیاردرا لەسەر؛ دیاریکردنی رێژەی لە ٣٪ ی ئەو یەکانەی دروست دەکرێن بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت کە دەکاتە نزیکەی ٢٧٠ یەکەی نیشتەجێبون.
رۆژی ٨-٨-٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە رێوەرەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت راگەیاند.
یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبونەو لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستکراون، کە بەشێکیان تەواوبون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.