بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ نەوت لە سنووری دوو مەڵبەندی ناو شاری سلێمانی دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی بەردەوامە و سبەی سێ شەممە ۱۲ـ۱۲ـ۲٠۲۳ نەوت لەسنوری مەڵبەندەكانی ٤ و ٥ دابەش دەكرێت.
ڕوونیشی كردەوە، نەوت لە گەرەكەكانی (كوردسات و زەرگەتە) دابەش دەكرێت.