بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە ساڵی نوێوە گۆڕانكاری لە پێدانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دەكرێت و سێ ماددەش زیاد دەكرێن.
نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم له لێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند، “لەهەوڵی ئەوەدان پسوڵەی خۆراکی سەرجەم شارەکانی هەرێم بکەنە ئەلیکترۆنی، لەسەر ئاستی عێراق لەشەش پارێزگا و لەهەرێمیش لەپارێزگای دهۆک پسوڵەی بەشەخۆراک گۆڕاوە بۆ ئەلیکترۆنی، لەهەوڵی ئەوەشداین لەپارێزگاکانی سلێمانی و هەولێریش پسوڵەی خۆراک بکەینە ئەلیکترۆنی”.
ڕاشیگەیاندووە، “پێشنیازکراوە، کە لەساڵی نوێدا چەند مادەیەکی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان زیادبکرێت ئهوانیش (شیر، پەنیر و ئاردی سفر)ن.
سەبارەت بە بڕینی بەشەخۆراکی بەشێكی هاووڵاتیان وتی، “ئەو کەسانەی مووچەکانیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە یان لەدەرەوەی وڵات دەژین، بەشەخۆراکیان دەبڕدرێت”.