دابین كردنی 100 هەزار هەلی كار ڕاگەیەنرا



 

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە ڕێگەی پڕۆژەیەكی بانكییەوە دابین كردنی 100 هەزار هەلی كار ڕادەگەیەنێت.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندووە، بانکێکیان بە ناوی بانکی سەوز بۆ گەشەپێدانی بەردەوام دامەزراندووە، کە دەبێتە یەکەمین بانک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت.

ئاشكراشی كرد، لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە زیاتر لە 100 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنرێت لە ماوەی پێنج ساڵدا.

وتیشی: “پڕۆژەکە عێراق دەکات بە پایتەختی خۆر لە بەرهەمهێنانی کارەبادا، کە بڕی 100 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، ئامانج لە دامەزراندنی بانکی سەوز پاڵپشتیکردنی کەرتی کارەبایە لە عێراق و هاوکات پاڵپشتی پێشخستنی کەرتەکانی بەرهەمهێنان و نیشتەجێبوونیش دەکات.

 

سودانی لەگەڵ دوو وەزیری حكومەتی هەرێم كۆبووەوە
پێت سودانی لەگەڵ دوو وەزیری حكومەتی هەرێم كۆبووەوە
نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
دوات نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
پەیوەنیدر