وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە لە ساڵی نوێوە دەوامی كارمەندان و ئەفسەرانی هێزەكانی ناوخۆ كەم دەكرێتەوە و دەشڵێت: “مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا وەردەگرن”.
میقداد میری، وتەبیژی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاندووە، لەمساڵدا حاڵەتەکانی تاوان کەمتربۆتەوە و تا ڕادەیەک ئەنجامدانی تاوان کۆنتڕۆڵکراوە و ئاستی هەواڵگری ناوخۆش باشتربووە.
ڕاشیگەیاندووە، لە ساڵی نوێدا کاتەکانی دەوامکردنی وەزارەتەکە دەگۆڕێت و کارمەندان و ئەفسەرانی هێزەکانی ناوخۆ کاتی دەوامکردنیان بۆ کەمتر دەکرێتەوە تا زیاتر پشوو بدەن.
وتەبیژی وەزارەتی ناوخۆ وتوشیەتی، “كارمەندانی ناوخۆ مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا وەردەگرن بەبێ دواکەوتن”.