بەشی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک، توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە دزیان لە سێ دوکانی مۆبایل فرۆشتن کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوو تۆمەتباریان لە ناوچەی دەورووبەری فەیلەق دەستگیرکردووە، كە هەستاون بە دزیکردن لە سێ دوکانی مۆبایل فرۆشتن.
ڕاشیگەیاندووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە، توانراوە لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە شوێن پێی تۆمەتباران هەڵبگیرێت و لە درەنگانێکی شەودا دەستگیریان بکەن.
پۆلیسی کەرکوک دەشڵێت: “تۆمەتباران بەپێی مادەی 433 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە”.