پارەی نەخۆشخانە و كلینیكەكان بوو بە ئەلیكترۆنی



 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2024ه‌وه‌، له‌ سه‌رجه‌م كلینیك و نه‌خۆشخانه‌كان پاره‌دان به‌ سیستمی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت.

د. ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری ته‌ندروستی عێراق بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، “لە نەخۆشخانە و كلینیكە ڕاوێژكارییەكان لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە شێوازی پارەدان دەبێت بە ئەلیكترۆنی”.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2024ه‌وه‌، پاره‌دان له‌ به‌نزینخانه‌كان ده‌كرێته‌ ئه‌لیكترۆنی و چیتر هاووڵاتیان پاره‌ی كاش ناده‌ن بۆ كڕینی به‌نزین.
بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سیستمی پارەدان لەسەرجەم سێكتەرەكان و مامەڵەكانی كڕین و فرۆشتنی ڕۆژانەی هاوولاتیان دەكرێت بە ئەلیكترۆنی و هەڵگرتنی پارەی كاش نامێنێت.

كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دیاری كرا
پێت كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دیاری كرا
كیلابی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخەینە سەر بەغدا
دوات كیلابی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخەینە سەر بەغدا
پەیوەنیدر