د.ئارام قادر: هیچ مەترسییەک لەسەر پڕۆسەی خوێندنی باڵا نییە



وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند، “هیچ مەترسییەک لەسەر پرۆسەی خوێندنی باڵا نییە، هاوکات ڕێز لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەگرم”.

د.ئارام قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، هیچ مەترسییەک لەسەر پڕۆسەی خوێندنی باڵا نییە، مامۆستایان و فەرمانبەران ئەرکەکانی خۆیان ڕادەپەڕێنن، هاوکات ساڵی خوێندن بەگوێرەی ئەو ڕۆژمێرەی کە دانراوە و لە ئەنجومەنی وەزارەت پەسەندکراوە، وەک خۆی بەڕێوەدەچێت.

وەزیرى خوێندنى باڵا ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارین ئەو تەنگەژە و بارودۆخانەی کە هەیە، ئەو گرفت و کێشانەی کە بۆ مووچەخۆران بە گشتی و مامۆستایان دروستبووە لە ماوەیەکی نزیکدا کۆتای پێبێت، چونکە مووچە یەکێکە لە پێداویستییە بنەڕەتییەکان.

سەبارەت بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی وتی، ” من ڕێز لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەگرم، بۆ پرسێکی شەرعی و یاسایی خۆیان هاتونەتە سەر شەقام و داوای مافە ڕەواکانی خۆیان دەکەن، داواکارم بە زووترین کات کێشەکانیان چارەسەرببێت و بگەڕێنەوە سەر کارەکانی خۆیان”.

هاوکات بۆ دەرماڵەی خوێندکاران باسی لەوەشکرد، پێش دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ئەکادیمی لە ١٨ حوزەیران بڕیاری دابەشکردنی دەرماڵە بۆ ئێمە هاتووە و ناردوومانە بۆ زانکۆکان، هاوکات زانکۆکانیش لیستەکانی خۆیان ئامادەکردووە و ناردوویانە بۆ گەنجینەکان، ئەوەی تریشی دەکەوێتەوە سەر وەزارەتی ئابووری و دارایی”.

شاندی هەرێم و عێراق لە کۆبوونەودان
پێت شاندی هەرێم و عێراق لە کۆبوونەودان
وەزیری خوێندنی باڵا لەبارەی ژەهر خواردکردنی وەڵام دەداتەوە
دوات وەزیری خوێندنی باڵا لەبارەی ژەهر خواردکردنی وەڵام دەداتەوە
پەیوەندیدار