نرخی دۆلار دابەزی



دوای بەرزبوونەوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك، بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی، هاوكات تمەنیش بەردەوامە لە دابەزین و 100 دۆلار لە 4 ملیۆن تمەن نزیك دەبێتەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەهای دۆلار دابەزینی تۆماركردووە و لە ئێستادا 100 دۆلار بە 151 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، تمەنی ئێرانی زۆر زیاتر لە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە و 100 دۆلار بە 3 ملیۆن و 925 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بە بۆچوونی شارەزایانی بواری دراوە، پێدەچێت بەهای دۆلار زیاتر دابەزێت بەهۆی ئەوەی بانكی ناوەندی بڕیاری داوە بەهای فرۆشتنی دۆلار (5 دینار) دابەزێنێت و دۆلاری زیاتر لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە بخاتە بازاڕەوە.

دوێنێ‌ بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بازاڕ بەهای دۆلار بشكێنێت، بەجۆرێك بۆ كڕیاری دۆلار لە بانكەكان نرخی یەك دۆلار بە 1465 دینار بفرۆشێت لەجیاتی 1470 دینار و هاوكات بۆ بەهێزكردنی پاڵپشتی دارایی بانكەكان بە 1455 دینار بفرۆشێت لەجیاتی 1460 دینار.

بافڵ تاڵەبانی: ئه‌و كوردستانه‌ی ئاكام عومه‌ر خه‌ونی پێوه‌ده‌بینی دروست ده‌كه‌ین
پێت بافڵ تاڵەبانی: ئه‌و كوردستانه‌ی ئاكام عومه‌ر خه‌ونی پێوه‌ده‌بینی دروست ده‌كه‌ین
تەرمی پێشمەرگەیەك بە كوژراوی دۆزرایەوە
دوات تەرمی پێشمەرگەیەك بە كوژراوی دۆزرایەوە
پەیوەنیدر