داکشانی بەهای دراوی تورکی بەردەوامە و ئەمڕۆش دابەزینێکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە دوو هەزار و 900 لیرەی تورکی، ئەمەش یەکەمجارە بەهای دراوی تورکی بۆ ئەو ئاستە دابەزێت.
پاشەکشەی لیرەی تورکی لەبەرامبەر یۆرۆش درێژەی هەیە و ئەمڕۆ 100 یۆرۆ بە سێ هەزار و 121 لیرە.