پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هه‌رێم دان به رۆژی سه‌ركه‌وتنی عێراقدا نانێت و نه‌یكردوه به پشوو، سبه‌ینێش سكاڵا له‌دژی ئه‌و بانكانه تۆمار ده‌كه‌ن، كه پاره‌یان به قه‌رز به هه‌رێم داوه.
یوسف كیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (X) ڕایگەیاندووە، سبه‌ینێ سكاڵایه‌ك دژی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕییان تۆمار ده‌كه‌ین، كه به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه پاره‌یان به قه‌رز داوه به هه‌رێم.
ڕاشیگەیاندووە، “پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی لیژنه‌ی داراییدا ئه‌و بانكانه‌مان ئاگادار كردبووه‌وه، كه پاره به هه‌رێم نه‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش وتراوه، كه هه‌رێم هه‌رگیز پابه‌ند نه‌بووه به یاسای بودجه‌وه”.
كیلابی ره‌خنه‌یه‌كی دیكه‌ی له هه‌رێم گرتووه و ده‌ڵێت: “حكومه‌تی هه‌رێم دان به رۆژی سه‌ركه‌وتنی عێراق (سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش) نانێت و نه‌یكردوه به پشوو.”
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا یوسف كیلابی خۆی وەك پاڵپشتی مووچەخۆرانی هەرێم نیشاندا و داوای ناردنی ڕاستەوخۆی مووچەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەكرد.
دوێنێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، واژۆی لەسەر ناردنی 700 ملیار دیناری قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كردووە و ئەمڕۆش وەزارەتی داراییی عێراق بڵاویكردەوە، كە دەستیان بە ناردنی پارەكە بۆ هەرێم كردووە.