ئاتۆس سالۆمی كە بە “نۆستەر ئەدامسۆسە زیندووەكە” ناودەبرێت، پێشبینی دەكات هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ناسناوی پاڵەوانی جامی جیهانی قەتەر 2022 بباتەوە.
بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”، ئاتۆس سالۆمی سەركەوتوو بووە لە خوێندنەوەی بۆ ئایندە و پێشبینییەكانی ڕاست دەرچوون سەبارەت بە گەیشتنی ئەرجەنتین و فەرەنسا بۆ یاریی كۆتایی، بەر لە دەستپێكردنی مۆندیال لە 20ی تشرینی دوومی ڕابردوو.
ئەو فاڵچییە بەرازیلییە، پێشبینییەكەی هاتەدی كاتێك ئەرجەنتینی كاندیدكرد بۆ بردنەوە لە كرواتیا لە قۆناغی پێش كۆتایی و بە هەمان شێوە پێشبینی بردنەوەی فەرەنسای كردبوو لە مەغریب، ئەمەش ڕێگەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فەرەنسا و ئەرجەنتین خۆش كرد لە یاریی كۆتایی مۆندیال.
پێشتر “نۆستەر ئەدامۆسە زیندووەكە” پێشبینییەكانى هاتبوونەدی، كاتێك قسەكانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مەرگی ئیلیزابێسی دووەمی شاژنی بەریتانیا ڕاست دەرچوون.