بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ مانگ، بڕیاری لێخۆشبوونی ٪١٥ی قەرزی کرێی ئاو جێبەجێدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ ١٠ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ ەوە ، بڕیاری لێخۆشبوونی ٪١٥ی قەرزی کرێی ئاو جێبەجێدەکرێت و بۆماوەی سێ مانگیش بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاووڵاتیوان بۆ سودمەندبوون لەو بڕیارە دەتوانن سەردانی فەرمانگاکانی ئاو بکەن.