وەزارەتی ناوخۆی عێراق داخستنی دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکانی لە ڕۆژی دەنگدان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ” بەپێی ڕێنماییەکان کە دەستیان کەوتووە دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکان لە ڕۆژی دەنگدان دادەخرێن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێوشوێنی ئەمنی پێویست لە ڕۆژی دەنگدان دەگیرێتەبەر.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی خستەڕوو، “تا ئێستا هیچ ڕێنماییەک لەلایەن لیژنەی باڵای سەرپەرشتیکردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکانەوە دەرنەچووە سەبارەت بە جوڵەی نێوان پارێزگاکان”.