سبەینێ‌ نەوت لە گەڕەكێكی سلێمانی دابەش دەكرێت



دابەشكردنی نەوت لە سنووری مەڵبەندی 3 لە ناو شاری سلێمانی بەردەوامە و سبەینێ‌ لە گەڕەكی شێخ قادری چوێسە دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژانە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەسەنتەری شاری سلێمانی بەردەوامە و هەر بەرمیلێك بە 103 هەزار و 500 دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاند، سبەی یەک شەممە ۱٠ـ۱۲ـ۲٠۲۳ نەوت لەسنووری مەڵبەندی ۳ لە گەرەکی شێخان دابەش دەکرێت.

وتیشی، “ئەو نەوتە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابین كراوە و هیچ بڕە نەوتێكی حكومەتی عێراق بەدەستمان نەگەیشتووە”.

 

وێستگەیەکی کارەبا چاککرایەوە و پێدانی کارەبا زیاتر دەبێت
پێت وێستگەیەکی کارەبا چاککرایەوە و پێدانی کارەبا زیاتر دەبێت
بانكی ناوەندی ڕوونكردنەوە لەسەر چاپ كردنی دینار دەدات
دوات بانكی ناوەندی ڕوونكردنەوە لەسەر چاپ كردنی دینار دەدات
پەیوەنیدر