دوو کەس بە تۆمەتی فێڵ کردن لە غازی ماڵان لە هەولێر دەستگیرکران
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/١٢/٩ ، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی شارەوانی لەقایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایگەیاند، دوای سکاڵای چەند هاووڵاتییەك لە شاری هەولێر ، دوو کەسیان بەدەستگیر کرد کە هەڵسابوون بەفێڵ کردن لەهاووڵاتیان و فرۆشتنی غازی کێشی کەمتر لەکێشی ئاسایی خۆی فرۆشتنی بەنرخی حکومی..
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای دەستگیر کردنیان ، پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی دادگا کران بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان .