پەرلەمانتارێكی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تاڕاددەیەکی زۆر نیەتێکی جددیی هەیە بۆ چارەسەرکردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، لیژنەی دارایی هەرێم بەردەوامیان هەیە لە سەردانەکان بۆ بەغدا و چاوپێکەوتن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گەیشتن بە سیغەیەکی دیاریکراو سەبارەت بە هەمواری یاسای بودجە.
ڕاشیگەیاندووە، هەمواری بودجە بەجۆرێك دەبێت بتوانێت گرەنتی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت و کۆتایی بە دواکەوتنی مووچەی هەرێم بهێنرێت.
وتیشی، “تاڕاددەیەکی زۆر نیەتێکی جددیی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە.”