مپاپێ‌: ئەرجەنتین لاوازە و یارییەكە دەبەینەوە



 

لێدوانە كۆنەكانی كیلیان مپاپێ‌ ئەستێرەی فەرەنسا لەبارەی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور، مشتومڕی لێدەكەوێتەوە بەر لە یاریی كۆتایی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئەرجەنتین لە یاریی كۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022.

دیمانەیەكی هێرشبەرە فەرەنساییەكە كە لە ئایاری ڕابردوو لەگەڵیدا ئەنجامدرابوو، سەرلەنوێ‌ بڵاوكرایەوە و تێیدا باسی لە پاڵێوراوەكان كردبوو بۆ بردنەوەی جامی جیهانی 2022.

لەو دەمەدا مپاپێ‌ لەبارەی پاڵیوراوی بەدەستهێنانی ناسناوەكە ڕایگەیاندبوو:”فەرەنسا.. لەوبڕوایەشدام بەرازیلیش پاڵێوراوە كە هەڵبژاردەیەكی باشە، زۆرێك لە هەڵبژاردە ئەوروپاییەكانیش پاڵیوراون”.

كيلیان مپاپێ‌ ڕایگەیاندبوو”هەڵبژاردە ئەوروپاییەكان كاتێك دەگەنە یاریی كۆتایی ئاستێكی بەرزییان دەبێت و ئامادە دەبن، ئەرجەنیتن و بەرازیل وانیین، چونكە تۆپی پێیی ئەمریكای باشوور پێشكەوتوو نییە، وەك ئەوروپا، بۆیە ئەورپاییەكان بەردەوام لە دوایین پاڵەوانێتییەكانی جامی جیهانیدا براوەبوون”.

 

مامۆستایان بۆ مووچە هۆشداری بە حكومەت دەدەن
پێت مامۆستایان بۆ مووچە هۆشداری بە حكومەت دەدەن
وەزیری پەروەردە بڕیاری لە پشووی مامۆستایان و خوێندكاران دا
دوات وەزیری پەروەردە بڕیاری لە پشووی مامۆستایان و خوێندكاران دا
پەیوەنیدر