وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ هاوكاریی کردنی بریندارانی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌کەی ئیداره‌ی سۆران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، بە مەبەستی ئامادەیی بۆ هەر پێویستیەک و هاوکاریکردنی چارەسەری برینداران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ صالح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
وێڕای دەبڕینی دڵگرانی و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیان بۆ ڕووداووی سوتانی باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران، ئامادەیی بۆ هەر پێویستییەک دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان.