مەسرور بارزانی بەدواداچوون بۆ هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەکات



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی باڵخانەکەی سۆران دەکات و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆرانیشی راسپارد کە لێکۆڵینەوەی ورد و جددی لەبارەی هۆکاری ڕوودانی ئەو کارەساتە بکەن، بەدواداچوونیش بۆ ڕێکارەکانی سەلامەتی لە باڵاخانە و شوێنە گشتی و تایبەتەکان بکرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەمشەو هەینی 12/8 بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەی باڵاخانەیەک لە سۆران، لە ڕێی تەلەفۆنەوە، پەیوەندی بە هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە کرد و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە هەرچی پێویستە بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ڕووداوەکە بکەن.

دەشڵێت:”کە بەرپرسانی سنوورەکەی ڕایسپاردووە لێکۆڵینەوەی ورد و جددی لەبارەی هۆکاری ڕوودانی ئەو کارەساتە بکەن،بەدواداچوونیش بۆ ڕێکارەکانی سەلامەتی لە باڵاخانە و شوێنە گشتی و تایبەتەکان بکرێت”.

ئەمشەو ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتەوە و بەهۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

مامۆستایانی وانەبێژ شوێن و پلانی خۆپیشاندانیان گۆڕی
پێت مامۆستایانی وانەبێژ شوێن و پلانی خۆپیشاندانیان گۆڕی
ئاگرەکەی سۆران کۆنتڕۆڵکرا و ١٤ کەسیش گیانیان لەدەستدا
دوات ئاگرەکەی سۆران کۆنتڕۆڵکرا و ١٤ کەسیش گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار