نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە سبەینێ شەممە نەوت لە چەند گەڕەکێکی مەڵبەندی سێ لە سلێمانی دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەسەنتەری شاری سلێمانی بەردەوامە، سبەی شەممە ۹ـ۱۲ـ۲٠۲۳ نەوت لەسنوری مەڵبەندی سێ لە گەرەکەکانی سلێمانی تازە و مامۆستایان و شێخان دابەشدەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، بەهۆی ئەو لێدوانەی کە وترا نەوتی ٥٠ هەزاری لە بەغداوە دێت و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت، بەشێک لە هاووڵاتییان ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرناگرن کە بە ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینارە و دەڵێن نەوتی ٥٠ هەزاریمان بۆ دێت، بەڵام رەتیانکردەوە ئەو نەوتە بەسەر هاووڵاتییانی شاری سلێمانی دابەشبکرێت بەڵکو لە دەرەوەی شاری دابەشدەکرێت.