نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی عێراق لە سەفەر بوو، بۆیە 700 ملیارەکە دواکەوت.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاندووە، پێیوست بوو لەم هەفتەیەدا 700 ملیارەكە بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت، بەڵام بەهۆی سەفەری وەزیری داراییەوە دواكەوتووە.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی عێراق لە سەفەر بوو، بۆیە ناردنی پارەكە بۆ هەفتەی داهاتوو دواکەوتووە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی 9 دابەش نەكراوە و چارەنووسی 3 مووچەی ئەمساڵیش بەنادیاری ماوەتەوە.