باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا هەرزان كردنی نرخی ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی عێراقی ڕاگەیاند، كە بە پاسپۆری عێراقییەوە دەیانەوێت گەشت بكەن بۆ وڵاتەكە.
باڵیۆزخانەی چین لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نرخی ڤیزا كەم دەكرێتەوە بۆ ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی دەیانەوێت گەشتی چین بكەن و كەم كردنەوەكەش تا كۆتایی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، كەم كردنەوەی نرخی ڤیزا لە 11ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات تاوەكو 13ی 12ی 2024 بەردەوام دەبێت.
ڕوونیشی كردۆتەوە، بڕیاری كەم كردنەوەی نرخی ڤیزا لەپێناو ئاسانكاری هاتووچۆی هاووڵاتیانە لەنێوان چین و وڵاتانی جیهان، هەر بۆیە باڵیۆزخانەكەیان ئەو كەم كردنەوەیەی كردووە.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەو هاووڵاتیانەی پێش 11ی مانگ داواكاری ڤیزایان پێشكەش كردووە، بەهەمان ڕێكار و نرخی پێشوو مامەڵەكانیان ڕایی دەكرێت.
خشتەی نرخی ڤیزا دوای كەم كردنەوەی بە دۆلار: