وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی پشووی ڕۆژانی هەینی و شەممە تاوەكو كۆتایی ساڵ.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە ئەمڕۆ هەینی 8ی 12ی 2023 بڵاویكردۆتەوە، بڕیاریداوە بە بەردەوامی دەوامی فەرمانبەرانی فەرمانگەی بودجە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە تا کۆتایی ساڵی 2023.
ڕاشیگەیاندووە، تا كۆتایی ئەمساڵ فەرمانبەرانی فەرمانگەی بودجە دەوامیان بەردەوام دەبێت و ڕۆژانی هەینی و شەممەش دەوام دەكەن.
هەموو ساڵێك لە كۆتایی ساڵدا هەژماری كۆتایی بودجە (حساب ختامی) ئامادە دەكرێت و دەبێت ئاڕاستەی پەرلەمان بكرێت بۆ وردبینی كردنی.
ئەم فەرمانە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێمیش لە ڕێنماییەكەدا گشت خەرجیەكانی ڕاگرت، جگە لە خەرجی مووچە، بەڵام دەوام درێژناكرێتەوە.