تا ئێستا سێ كاندیدی سوننە كێبڕكێی بەدەستهێنانی پۆستەكەی محەمەد حەلبوسی دەكەن بۆ ئەوەی ببنە سەرۆكی پەرلەمان و سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سبەینێ شەممە په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ كۆده‌بێته‌وه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاریداوه ڕۆژی شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ بکرێت. سەرکردەیەکی هاوپەیمانێتییەکەش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، (مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، شه‌علان كه‌ریم و سالم عیساوی) كاندیدی هێزه سونییه‌كان دەبن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق. هه‌رچه‌نده تاوەكو ئێستا له‌نێو هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر پشتیوانی بۆ كاندیدێكی دیاریكراوی سوننه‌كان نه‌كراوه.
عه‌لی فه‌تلاوی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هێزه سیاسییه‌كان له‌گفتوگۆدان بۆ لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌وڵ هه‌یه ئه‌م پرسه پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یه‌كلایی ببێته‌وه.
وتیشی، “چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی له هیچ كه‌سایه‌تیه‌كی دیاریكراو ناكات، به‌ڵام هه‌وڵی لێكنزیك كردنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌پێناو ده‌ستنیشانكردنی یه‌ك كاندید بۆ ئه‌و پۆسته ده‌دات”.