کەشناسی هەریم رایگەیاند، بەهۆی بەرزی ڕادەى شێ ئەم شەو ئەگەرى دروست بوونى تەمێکی مامناوەند دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانلە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە:”بەهۆی بەرزی ڕادەى شێ ئەمشەو ئەگەرى دروستبوونى تەمێکى سوک دەکرێ لە دوایى نیوە شەو بۆ بەرەبەیان لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم و تەمێکى مام ناوەند لە ناوچەکانى رؤژئاوا و باشورى هەرێم”.
لە کاتی دروستبوونی تەمدا هۆشداری دەدرێتە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بکەن بۆئەوەی لە رووداوی نەخوازراو بەدوور بن.