پەرلەمانتارێكی عێراق: قه‌یرانی مووچه‌ حكومه‌تی هه‌رێم لێی‌ به‌رپرسه‌



پەرلەمانتارێكی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، قه‌یرانی مووچه‌ حكومه‌تی هه‌رێم لێی‌ به‌رپرسه‌ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ به‌غداوه‌ نییه و دەشڵێت: “پارەی تەواومان بۆ مووچە ناردووە، بەڵام قەیرانی موچەی فەرمانبەران بەردەوامە”‌.

جاسم موسه‌وی، ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاژانسی‌ (المعومە) ڕایگەیاندووە، “قه‌یرانی مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ ھه‌رێم قه‌یرانێكی نوێ نییه‌ و ماوه‌ی 10 ساڵه‌ ھه‌یه‌”.

وتیشی‌: “سه‌ره‌ڕای‌ ناردنی پاره‌ی ته‌واو بۆ هه‌رێم له‌ماوه‌كانی‌ دواییدا، به‌ڵام تێبینیمان كردووه‌ قه‌یرانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه‌، ئه‌مه‌ش گومانی له‌سه‌ر حكومه‌تی ھه‌رێم دروستكردووه‌”.

ڕاشیگەیاندووە، “به‌رپرسیارێتی نه‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاوه‌ له‌ ئه‌ستۆی‌ حكومه‌تی هه‌رێمدایه،‌ چونكه‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ و قه‌یرانی مووچه‌ حكومه‌تی ھه‌رێم لێی به‌رپرسیاره‌ و ھیچ په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ نییه‌”.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیشی كردەوە، “تائێستا حكومه‌تی ھه‌رێم پابه‌ندی بڕیار و رێكاره‌كانی‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ نییه‌ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ناكات”.

بەڤیدیۆ؛ هێرشكرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا
پێت بەڤیدیۆ؛ هێرشكرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا
“بۆ مووچە و بودجە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغدا و 700 ملیار دینارەکەش دەگاتە هەرێم”
دوات “بۆ مووچە و بودجە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغدا و 700 ملیار دینارەکەش دەگاتە هەرێم”
پەیوەنیدر