قائیمقامیەتی هەولێر چەند بەنزینخانەیەکی بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی كوالێتی خراپ، دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان سزا دەدرێن.
قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەدرێژەی بەدواداچوون و چاودێریكردنی لیژنەكانی پشكنین و چاودێری بۆ بەنزینخانەكانی هەولێر، لەكۆی 48 بەنزینخانە كە لەرۆژانی 2-12 تا ئەمڕۆ 7-12 پشكنین بۆ جۆری بەنزینەكانیان كراوە، سێ بەنزینخانەی ناو شاری هەولێر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی كوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەكان، داخران و سزا دران.
قائیمقامیەتی هەولێر ناوی ئەو بەنزینخانانەی بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە: وێستگەی كانی، وێستگەی باكوور و وێستگەی كۆبانی.