لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕەتیکردەوە دوینێ شەو تەقە لە درۆن کرابێت و ڕایگەیاند، ئەو تەقانەی شەوی ڕابردوو لە شاری سلێمانی کرابوون بەهۆی کێشەی نێوان دوو کەسەوە بووە.
سەلام عەبدولخالق، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو خەڵكی لە گەڕەکی سەرچنار گوێبیستی دەنگی تەقە بوون، دواتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تەقە لە درۆن کرابێت، ئێمە ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە و هیچ بنەمایەکی نییە”.
هاوکات ئەوەشی ئاشکراکرد، تەقەکان لەنێوان گەڕەکی قولەڕەیسی و ڕاپەڕین بووە، کێشەی پارە و قەرز لە نێوان دوو کەسدا هەبووە و بە چەک تەقەیان لە یەکتر کردووە، دواتر لەلایەن هێزەکانمانەوە یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکانیش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.