وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵی دارایی ٢٠٢٣، بڕیاردەدات بە ڕاگرتنی هەموو خەرجیەكان جگە لە مووچە، بڕیارەكەش لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری داراییەوە واژۆ كراوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٢٣، بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هەموو خەرجیەكان بەهۆی نزیكبوونی كۆتایی ساڵی دارایی ٢٠٢٣، بە گوێرەی ڕێنماییەكەش جگە لە مووچە و پێشینەی مانگانە و هەندێك خەرجی پێویست، لە هەفتەی داهاتوودا هەموو خەرجییەكان رادەگیرێن.
هەر لە ڕێنماییەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە كە لە ١٠ی ئەم مانگەوە، هەموو خەرجییەكان ڕادەگیرێن، بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی ژمێرەكان، جگە لە خەرجییەكانی مووچە و پێشینی خەرجكراوی مانگانە و كرێی مانگانە و خاوێنكردنەوە و خواردن.