لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ نرخی دۆلار بەرزبوەوە



ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوەوە بەهاکەی گەیشتە ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی.

هاوکات دوێنێ بانکی ناوەندی دۆلارێکی کەمی بە نەقد خستەبازاڕەوە و بڕی ١٤ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار بوو، نرخی دۆلاریش دابەزی و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٦ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.

ناجێگیری نرخی دۆلار لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ جێگریکردنی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر، بڕیارە لە ساڵی ئایندەوە سەرجەم مامەڵەکانی ناوخۆی عێراق بە دینار ئەنجامبدرێت.

 

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
پێت فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
عێراق بووەتە مەیدانی یەکلاییکردنەوەی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران
دوات عێراق بووەتە مەیدانی یەکلاییکردنەوەی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران
پەیوەنیدر