فیفا داوایەکی زیلێنسکی رەتکردەوە



فیفا داواکەی سه‌رۆكی ئۆكرانیای ره‌تكرده‌وه‌، بۆ پێشكه‌شكردنی وتارێك لە یاری كۆتایی مۆندیال.

یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) داوایه‌كی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیای ره‌تكرده‌وه‌، بۆ پێشكه‌شكردنی وتارێك پێش ده‌ستپێكردنی یاری كۆتایی مۆندیالی 2022 كه‌ ئێستا له‌ قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، فیفا ره‌زامه‌ندی نیشاننه‌داوه‌ له‌سه‌ر داوایه‌كی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ پێشكه‌شكردنی وتارێك پێش ده‌ستپێكردنی یاری كۆتایی مۆندیالی 2022 كه‌وا بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سه‌رۆكی فیفا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، یاریگاكانی تۆپی پێ شوێنی كاری سیاسی و ناڕه‌زایی ده‌ربرین نییه‌، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ چالاكییه‌كی سیاسی له‌ یارییه‌كانی مۆندیال.

هەروەها  نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی گفتوگۆكانی نێوانیان له‌گه‌ڵ فیفا كردووه‌ته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌و چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌ جیهانییه‌ كه‌ زۆرترین بینه‌ری هەیە، په‌یامێك له‌باره‌ی جه‌نگی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی جیهان بكات.

چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ بۆ خوێندن په‌یوه‌ندییان به‌‌ كۆلێژی ئه‌ركانی به‌غداوه‌ كرد
پێت چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ بۆ خوێندن په‌یوه‌ندییان به‌‌ كۆلێژی ئه‌ركانی به‌غداوه‌ كرد
بایەکی سارد و وشک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دوات بایەکی سارد و وشک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیوەنیدر