بکوژی ژنەکەی سلێمانی دەستگیرکرا



مەفرەزەكانی به‌شی‌ پۆلیسی فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ شه‌وی‌ ڕابردوو هاوسەرەکەی بە چەقۆ كوشت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ڕووداوێكدا پیاوێك به‌چه‌قۆ هێرشیكرده‌ سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی‌‌و به‌سه‌ختی‌ برینداری‌ كرد، ده‌ستبه‌جێ مەفرەزەكانی به‌شی‌ پۆلیسی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌و تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیركردو ژنه‌كه‌شیان ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كرد، به‌ڵام به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ ژنه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ڕوونیشیکردەوە کە به‌هۆی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ دۆسیه‌كه‌وه‌، تۆمه‌تبار ڕاده‌ستی‌ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزان كرایه‌وه‌.

پۆلیس ڕایگەیاند، ‌ئێستا تۆمه‌تبار (ب، ن، ع) له‌دایكبووی‌ 1995 به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێڕاقی‌ ڕاگیراوه‌و لێكۆڵينه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

عێراق بووەتە مەیدانی یەکلاییکردنەوەی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران
پێت عێراق بووەتە مەیدانی یەکلاییکردنەوەی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران
حزبی دیموکرات: ئێران بە کورد ناڕووخێت
دوات حزبی دیموکرات: ئێران بە کورد ناڕووخێت
پەیوەنیدر