سودانی رەزامەندی دەربڕیوە بۆ ناردنی مووچەی دوو وەزارەتی هەرێم



جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق ڕازییە ڕاستەوخۆ مووچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە بنێرێت و دەشڵێت: ” ئەو مامۆستایانەی بایكۆتی خوێندنیان كردووە لە هەموو كەس زیاتر دڵیان لای پڕۆسەی پەروەردە و خوێندكارانە”.

عه‌تا ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان ڕایگه‌یاند، هیچ بەرپرسێكی حكومەت خۆی بە خاوەنی نە مامۆستایان ئەزانێت و نە پڕۆسەی پەروەردە و تەنها دەیانەوێت هاووڵاتیان و مامۆستایان وەك ڕۆبۆتێك وابن و هەرچییەكیان بڕیاردا جێبەجێی بكەن و لە بەرامبەردا هیچ داخوازییەكی ئەوان جێبەجێ‌ نەكات.

ڕاشیگەیاند، ئەو بارودۆخەی دروست بووە و بایكۆت ڕێكارێكی مەدەنی خۆڕسكانەیە و هیچ حزب و گروپێك لەپشتییەوە نییە و هەستكردنە بە شێش و ئازاراەكان، چونكە ئەو مامۆستایانەی بایكۆتی خوێندنیان كردووە لە هەموو كەس زیاتر دڵیان لای پڕۆسەی پەروەردە و خوێندكارانە.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێگای چارەسەرکردنی کیشەی مووچەی مامۆستایان نەدۆزراوتەوە.

وتیشی، “چه‌ند جارێك چونه‌ته‌ به‌غدا و چاویان به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌وتووه‌، سودانی وتویه‌تی: وه‌ك حكومه‌تی عێراق ئاماده‌ین ئه‌گه‌ر هه‌رێم لیستی مووچه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌مان بۆبنێرێت راسته‌وخۆ مانگانه‌ مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ بده‌ین، بەڵام هه‌رێمی كوردستان تاوەکو ئێستا لیسته‌كانی نه‌ناردوه‌ و ئاماده‌ش نیه‌ ئه‌و كاره‌ بكات”.

 

سەعدی پیرە: بافڵ تاڵەبانی داوای لە سودانی كردووە كێشەی مووچە چارەسەر بكات
پێت سەعدی پیرە: بافڵ تاڵەبانی داوای لە سودانی كردووە كێشەی مووچە چارەسەر بكات
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی سەرۆککۆماری عێراقی کرد
دوات ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی سەرۆککۆماری عێراقی کرد
پەیوەنیدر