ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاوی ماڵان.
بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیار دراوە بە لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاوی ماڵان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو لێخۆشبوونە بۆ ماوەی 3 مانگ دەبێت و هەر هاووڵاتییەك لەو ماوەیەدا قەرزی هاوبەشی ئاوەكەی بدات، داشكاندنی بۆ دەكرێت و 15%ی لێخۆشبوون بۆ دەكرێت.
لە ماوەی ڕابردوودا، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ڕایگەیاند، داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە لەڕێگەی وەزارەتی شارەوانییەوە، تاوەكو لێخۆشبوونی 20% بۆ قەرزی ئاوی ماڵان بكرێت.