ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و سودانی ئاشکراکرا



بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە و هەوڵەکانیان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان دووپاتکردەوە.

بافڵ تالەبانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی وڵات و هەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی لە ناوچەکە.

ڕوونیشیکردۆتەوە، گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە، فاکتەری سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشەکانە. وتیشی، ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لەپێشینەی حکومەت بێت و هەموولایەکیش هاوکار و هەماهەنگبن لەو پێناوەدا.

راشیگەیاند، ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەموولایەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و وڵات لە هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو بپارێزن.

حكومەتی هەرێم بڕیارێكی بۆ پارەی ئاو دەركرد
پێت حكومەتی هەرێم بڕیارێكی بۆ پارەی ئاو دەركرد
بۆ هەڵوێست وەرگرتن لەسەر مووچە داوای كشانەوەی سەرۆك كۆمار دەكرێت
دوات بۆ هەڵوێست وەرگرتن لەسەر مووچە داوای كشانەوەی سەرۆك كۆمار دەكرێت
پەیوەنیدر