شەوی رابردوو لە گەڕەکی سەرچناری شاری کەرکووک کەسێکی دەمامکدار ئاگر لەماڵێک بەردەدات و هەڵدێت.
شەوی رابردوو لە گەڕەکی سەرچناری شاری کەرکووک کەسێکی دەمامکدار دەچێتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و دوای ئەوەی بەنزین بە ئۆتۆمبێل و تەواوی ماڵەکەدا دەکات ئاگری تێبەر دەدات و هەڵدێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای رووداوەکە ئەندامانی خێزانەکە لەسوتان رزگار کراون ، بەڵام بەشێکی ماڵەکە و ئۆتۆمبێلەکەیان سوتاوە.