پەیمانگایەکی فلیپینی کە لەبواری گڕکان و بمولەرزەزانیدا کاردەکات ڕایگەیاند بومەلەرزەیەک فلیپینی هەژاندووە.
لە راگەیەنراوێکدا پەیمانگا فلیپینییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بەپێی پێوەری رێختەر هەرێمی سوریجاوی لە وڵاتی فلیپین هەژاندووە.
باسی لەوەشکردووە، شوێن و چەقی ڕووداوی بومەلەرزەکە لە دووری ٦١ کیلۆمەتر بووە لە شارۆچکەی هینتوانەوە و لە قوڵایی ١٠٠ کیلۆمەتردا ڕوویداوە.
هاوکات، هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی بومەلەرزەکەوە بڵاو نەکراوەتەوە.