970 ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری و گەشتیاریی لە سلێمانی خەرج دەکرێت



وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر لە 970 ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەك لە سلێمانی تەرخان دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە کە وەزارەتەکە لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 970 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی ئاو و گەشتیاری لە سنووری شاری سلێمانیدا.

بەگوێرەی فەرمانە وەزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی كەرتی گەشتیاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 214 ملیۆن و 143 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی سێتی توالێت و نۆژگە بۆ ناو پاركی هەواری شار.

هاوکات لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 308 ملیۆن و 277 هەزار و 661 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆریی دەكتایل لە شەقامی بۆتان/54 بۆ چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو.

وەزارەتی شارەوانی ڕوونیشیکردەوە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 107 ملیۆن و 310 هەزار و 630 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری لە شەقامی ئاشتی و چەند كۆڵانێكی دیكە لە گەڕەكی ئاشتی.

ڕاشیگەیاند، لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 341 ملیۆن و 180 هەزار و 310 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری دەكتایل بۆ بەهێزكردنی تۆڕی ئاوی گەڕەكی شارەوانی/407 لە شاری سلێمانی.

ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی بارودۆخی کارەبا و پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
پێت ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی بارودۆخی کارەبا و پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
نرخی زێڕ جارێکی دیکە ڕووی لە بەرزی کردەوە
دوات نرخی زێڕ جارێکی دیکە ڕووی لە بەرزی کردەوە
پەیوەنیدر