پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمساڵ دەستیان بەسەر نزیکەی ٢٥ ئامێری بیرهەڵکەندا گرتووە.
فەرمان عومەر، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە رایگەیاند، لە چوارچێوەی چالاکییەکاندا بۆ پاراستنی ژینگە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستانی ژینگەی هەڵەبجە ، لەگوندی بەڵخەی هەورامان توانیان دەستبگرن بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندنی کارەبایدا.
وتیشی:”لەماوەی ئەمساڵدا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە فەرمانی دادوەر توانیومانە دەستبگرین بەسەر نزیکەی بیست و پێنج ئامێری بیرهەڵکەندا کە بەشێوەیەکی نایاسایی بەدەر لە ڕێنمایی و یاسا کارپێکراوەکان کاریانکردوە”.