لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بایدن و ترامپ کێبەڕکێ دەکەن



سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی خوازەکانە ڕایگەیاند، بۆئەوەی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکادا سەر نەکەوێت خۆم کاندید دەکەمەوە.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر ترامپ خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کاندید نەکردایە ئەوا منیش خۆم کاندید نەدەکرد.

لەدرێژەی قسەکانیدا بایدن ئاماژە بەوەکردووە، ئەگەر ساڵی داهاتوو دۆناڵد ترامپ خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید نەکردایە ئەوا منیش ئەوکارەم نەدەکرد بەڵام ناتوانین ڕێگە بدەین ترامپ سەربکەوێت.

بایدن باسی لەوەشکردووە، لەکێبەڕکێی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ناکشێتەوە و پێیوایە دۆناڵد ترامپ هەڕەشەیە بۆسەر سیستمی حکومەتی ئەمریکا.

لەهەمانکاتدا ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەوەی خستووەتەڕوو، لێدوان و بانگەشەی خۆ کاندیدکردنی بایدن لەکاتێکدایە لایەنگرەکانی ناوبراو لە زۆری تەمەن و هەڵسوکەوتەکانی نیگەرانن.

محەمەد حاجی مەحمود: کورد دەتوانێت کارتی فشار بەرامبەر بەغدا بەکاربهێنیت
پێشت محەمەد حاجی مەحمود: کورد دەتوانێت کارتی فشار بەرامبەر بەغدا بەکاربهێنیت
لایەنگرانی سەدر هێرشیان کردەسەر بارەگاکانی ڕەوتی حیکمە
دواتر لایەنگرانی سەدر هێرشیان کردەسەر بارەگاکانی ڕەوتی حیکمە
ەیوەندیدار