له پارێزگای به‌غدا لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در هه‌ڵیان کوتایە سه‌ر باره‌گایه‌كی ڕه‌وتی حیكمه و وێنه‌ی كاندیده‌كانی ئەو ڕەوتەیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان سوتاند.
لەسەروبەندی بانگەیشەی حزب‌و لایەنە عێراقییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە بڕیارە ٢٤ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ چوار شەممە، دەیان لایه‌نگری ڕه‌وتی سه‌در له به‌غدای پایتەخت په‌لاماری بنكه‌یه‌كی سه‌ر به ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی‌یان دا‌و وێنه‌ی كاندیدانی ئه‌و ڕه‌وته‌یان سوتاند.
لە چەند گرتە ڤیدیۆیەکدا کە بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت لایەنگرانی ڕەوتی سەدر له په‌رچه‌كرداری بانگه‌شه‌یه‌كی “به‌لیغ ئه‌بو كه‌له‌ل” كاندیدی ڕه‌وتی حیكمه كه له هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ڕه‌وته‌كه‌یه، هێرشیكردووه‌ته سه‌ر ڕه‌وتی سه‌در له‌باره‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانەوە.
لایەنگرانی سەدر بەلیغ ئەبو کەلەلیان بەچەند تۆمەتێکی دیکە تۆمەتبار کرادووە وكۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی دیكه‌ی خستووەته پاڵ، هەروەها بەشێک لە لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له گه‌ڕه‌كی جه‌میله‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا په‌لاماری بنكه‌یه‌كی پڕوپاگه‌نده‌ی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیاندا و وێنه‌ی کاندیدەکانی ئه‌و ڕه‌وته‌یان سوتاند.
ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی و ڕەوتی سەدر دوو ڕەوتی سیاسی شیعە مەزهەبن کە لەلایەن هەریەکە لە عەممار حەکیم و موقتەدا سەدرەوە سەرۆکایەتی دەکرێن.