ئهمڕۆ چوارشەممە، بەشێک لە گروپە چەکدارەکانی عێراق کە ئەمریکا بەهێزی نزیک لە ئێران ناویان دەبات ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوەدەکات، لەڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان كردووهته سهر بنکەی ئاسمانی “عەین ئەسەد” کە دەکەوێتە پارێزگای ئەنبارەوە و هێزەکانی ئەمریکا تێیدا نیشەتەجێن.
لە ڕاگەیەنراوەکەی گروپە چەکدارەکاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، هێرشهكهیان “وەک کاردانەوەیەکه بۆ هێرشهكانی ئیسرائیل بۆ سهر غەزە و دەڵێن هێرشەکەیان ئامانجی خۆی پێكاوه.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسەکانی هەواڵ کەوتووە، لە مانگی ئۆكتۆبهری ڕابردووهوه تا ئێستا نزیکەی ٨٠جار هێرش كراوهتهسهر بنكه سهربازییهكانی ئهمریكا و هاوپهیمانان له عێراق و ههرێمی كوردستان، بەوهۆیەشەوە ٦١ سهرباز بریندار بوون، بەڵام ئاماژە بە گیانلەدەستدانی هیچ سەربازێکی ئەمریکا نەکراوە.
هاوکات، لەماوەی ڕابردوودا سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند ئەوان بێدەنگ نابن لەو هێرشانەی دەکرێتەسەریان و وەڵامی هێرشکەرەکان دەدەنەوە، و لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بنکەیەکی چەکدارانی حەشدی شەعبی بەئامانج گرت و پێنج چەکداری کوشت و چەندین چەکداری دیکە برینداربوون کە بەوتەی ئەمریکا ئەو چەکدارانە ویستویانە هێرش بکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا، لایخۆیەوە ئەمریکا ڕایگەیاند بەرپرسانی عێراقییان لە هێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە.