ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دووژمنان لە ئاژەوەگێڕییەكەی ئەم دواییەدا هەڵەیان كرد لە حیساباتی خۆیان، ئەوان پێیانوابوو پیلانەكیان لە ئێران هاوشێوەی وڵاتانی تر دەبێت و دەتوانن جەماوەر بە دروشمی بریقەدار هەڵبخەڵەتێنن.
ڕەئیسی لە وتارێكی لەبەردەم دانیشتوانی شاری نەبهەندانی سنووری لە پارێزگای خوراسان ڕایگەیاند:”ئەمریكاییەكان لەهەر جێگەیەكدابن ژیان لە گەلەكەی دەستتێنن، دەبینن حاڵی گەلانی ئەفغاستان و زۆرێك لە وڵاتانی ئەفریقایی چۆنە”.
بە وتەی سەرۆكی ئێران:”ئەوەی دەبينین كە خۆرئاوا لە عیراق و سوریا و ئەفغانستان كردی، بۆیە پێویست ناكات بە كتێبە مێژووییەكاندا بچینەوە.. بینیمان چۆن دووژمن ژیانی لە منداڵان زەوت كرد لە ڕووداوی شاهجراغ”.
ڕەئیسی ڕووی زاری كردە خۆرئاواو و ڕایگەیاند:”تەماشاكەن چیتان بەسەر گەلانی یەمەن و فەلەستین و لوبناندا هێنا، بەڵام لافوگەزافی پاراستنی مافی مرۆڤ لێدەدەن”.
سەرۆكی ئێران ڕەتیكردەوە پشت بە یارمەتی بیانیان ببەستن و جەختی لەسەر چارەسەركردنی هەموو كێشەكانی وڵاتەكەی كردەوە، بە تواناى ناخۆيى و بە تواناكانی گەلی ئێران.